ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید هەموو ئامانجی گواستنەوەی مباپێیە

Yariga App

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئامانجێکی ئەوەیە ئەم هاوینە کلیاب مباپێ گۆڵکاری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە بگوازێتەوە ریزەکانی و چاوەڕءش دەکرێت هەر ئەم هاوینە داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بکرێتەوە.

جۆزێپ پێدرێرۆل زانیاری دەستکەوتووە سەرۆکی شایانەکان لەگەڵ نوێنەری ئەو یاریزانە گفتوگۆی باشی کردووە و دڵنیایە مانگی هەشتی ئەمساڵ پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ ئەو یاریزانە دەگوازنەوە ریزەکانیان، سەرەڕای ئەوەی ناسر خلێفی پێداگیرە لەسەر ئەوەی بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری گۆڵکارە لاوەکەی یانەکەیان نابن.

ئەو رۆژنانوسەی نزیک لە سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ئەوەشی باسکردووە کە مباپێ داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و چەند جارێکیش کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە رێکەوتنەکەی واژۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button