ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

مباپێ بەشداری یاری ئەمشەوی پاریس سانجێرمان ناکات

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە چاوەڕێ پێنگاڤەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە، بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا پەیوەندی بەم یانەیە بکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسا لە نوێترین بە دواداچوونیدا بڵاویکردەوە، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ راهێنەری شازادەکان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەمشەوی یانەکەی رایگەیاندووە هێرشبەرەکەی بەشداری ئەم یارییە دەکات، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە ئامادەیە ئەگەری یانە ئیسپانیەکە ئۆفەرەکەیان زیاد بکەن، لە یاری ئەمشەو بەشداری بەم یاریزانە نەکەن و رێکارەکانی گواستنەوەی بۆ لالیگا دەست پێ بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە یانەی ریال مەدرید پێناچێت ئۆفەرەکەی بەرز بکاتەوە، ئەمیش وەکو فشارێک ئەگەر پاریس سانجێرمان بە ئۆفەرەکەیان رازی نەبێت، ئەوا هاوینی داهاتوو مباپێ بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button