ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

وێنەیەکی مباپێ بەڵگەی پەیوەندی کردنی بە ریال مەدریدە

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئەمڕۆ لە کاتی بەشداری کردن لە راهێنانەکانی یانەکەی لەلایەن هاندەرێكەوە پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت ئایا راستە دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی ئەو دیمەنەی بڵاوکردووەتەوە کاتێک هاندەرەکە پرسیاری داهاتووی لە یاریزانە فەرەنسیەکە دەکات، لە وەڵامی هاندەرەکە ئەو یاریزانە هیچ قسەیەک ناکات، تەنها بە ئاماژەیەک داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات کە دەیەوێت پەیوەندی بە شاهانەکانەوە بکات.

کلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئەم هاوینە چەندینجار ئۆفەری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button