تەواو؛ ئۆسکار مینگوێزا روو لە پرێمەرلیگ دەکات
پشکنینی پزیشکی تێپەڕاند

یاریگا –
کریستاڵ پاڵاس لە کۆتایی هێنان بە گرێبەستی ئۆسکار مینگوێزا، بەگریکاری ئیسپانی نزیکبووەتەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، کریستاڵ پاڵاس لە گواستنەوەی ئۆسکار مینگوێزا، بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا نزیکبووەتەوە.
ئۆسکار مینگوێزا لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ سێڵتا ڤیگۆ بەسەرچوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرت، دوێنێ چوارشەممە 8ـی تەمموزی 2026 لە سەلهێرست پارک پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو بەرگریکارە 27 ساڵانییە کراوە.
گرێبەستەکەی مینگوێزا لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بۆ ماوەی چوار وەرز و تاوەکوو هاوینی 2030 دەبێت، ئەو یاریزانە لە باڵی راستی بەرگری پاڵاس بەشێوەی سەرەکی پشتی پێ دەبەسترێت.
سکای ئەوەشی روونکردووەتەوە، پێناچێت گواستنەوەی مینگوێزا کاریگەری لەسەر داهاتووی ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی هەبێت، کە چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.
ئۆسکار مینگوێزا لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا پێگەیشتووە، هاوینی 2022 بەخۆڕایی یانە کاتالوونیەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە سێلیا ڤیگۆ کرد.