فه‌ره‌نسا

خلێفی لە بارەی ڕۆیشتنی مباپێ بێدەنگی شکاند

یاریگا –

ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان بێدەنگی شکاند لە بارەی پەرەسەندنی دەنگۆیەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی کیلیان مباپێ و ڕیاڵ مەدرید.

لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بازاڕی گواستنەوەکانی زستان و گەیشتنی ئەو وادەیەی کە مباپێ ئازاد بوو لەگەڵ یانەی دڵخوازی خۆیدا بکەوێتە گفتوگۆ لە بارەی قۆناغی داهاتوویەوە، ناوی ئەستێرە فەرەنسیەکە و ڕیاڵ مەدرید لە هەر کاتێک زیاتر کەوتە میدیاکانەوە و بە ئەندازەیەک هەندێک لە سەرچاوەکان دڵنیاییان پیشان دا لەوەی مباپێ “بەڵێ”ی بۆ شاهانەکانی ئیسپانیا کردووە.

لەم بارەیەوە لە نوێترین پێشهاتدا خودی ناسر خلێفی هاتە دەنگ و وتی

دەمەوێت کیلیان بمێنێتەوە. ئەو باشترین یاریزانی جیهانە و، باشترین یانەیش بۆ ئەو هەر پاریسە. ئەو چەقی پرۆژەکەی ئێمەیە.

هەروەها وتیشی

بهێڵن با کیلیان سەلامەت و هێمن بێت. ئەو هەرگیز شتێک ناکات لە دژی پی ئێس جی. من باوەڕم بە مباپێ هەیە و ئەو بەشێکە لە خێزانەکە. ئەو خاوەنی باشترین شوێنی ڕاهێنان کردنە، خاوەنی باشترین ڕاهێنەری جیهانە. بەردەوامیش لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکات. من ڕێککەوتنێکی خانەدانانەم لەگەڵ ئەو هەیە کە تەنها لە نێوان من و ئەودا دەمێنێتەوە و لێدوان نادەم لە بارەی پارە و وردەکارییەکانەوە. پەیوەندییەکی باشیشم لەگەڵد هەیە.

قسەکانی سەرۆکە قەتەرییەکە لە کاتێکدایە کەمتر کە شەش مانگ ماوە بۆ یەکلابوونەوەی چیرۆکە دوورودرێژەکە و ئاشکرابوونی مەتەڵەکە کە مبامپێ لە باخچەی شازادەکان دەمێنێتەوە یاخود بارگەی بۆ قەڵای سپی دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button