ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

تەواو مباپێ داهاتووی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان یەکلایی کردەوە

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە، خۆی رادەستی ویستی یانەکەی دەکات و ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێناهێڵێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاوەکو ئێستا دوو ئۆفەری لە پێناو گواستنەوەی هێرشبەرەکەی شازادەکان پێشکەش ئەو یانەیە کردووە، دوایینیان پێنج شەممەی رابردوو بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ بووە، بەڵام یانە فەرەنسیەکە تاوەکو ئێستا هیچ گرنگیەک بەم ئۆفەرە نادات و ئەمەش وایکردووە کە یاریزانەکەیان خۆی بەدەستەوە بدات و ئەم هاوینەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

سکای ئەوەشی باسکردووە، ریال مەدرید تاوەکو بەیانی رۆژی دوو شەممە چاوەڕێ وەڵامی پاریس سانجێرمان دەکات، ئەگەر دەستبەرداری مباپێ نەبن، ئەو کات هەوڵەکانیان بۆ هاوینی داهاتوو دوادەخەن و ئەو کات دەتوانن بێ بەرامبەر ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button