ئه‌وروپائیسپانیاخوله‌کانی دیکەفه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە دەست پێکرد

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوای گواستنەوەی سێ یاریزان بۆ یانەکەیان، ئەمجارەیان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەرەنسا دەست پێکردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای دەکات، کارگێری بلاوگرانا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندیەکە دەست پێکردووە و لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانیش قسەیان کردووە و گفتوگۆیەکی باش لە نێوان هەردوولا کراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو یاخود پێش دەست پێکردنی یۆرۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە ئیسپانیەکە یەکلایی ببێتەوە.

دیپای کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیۆنی فەرەنسا تەواو دەبێت و تاوەکو ئێستاش لە پێناو پەیوەندی کردن بە یانەی بارسێلۆنا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، واتە ئەو یاریزانەش بێ بەرامبەر ” بەڵاش ” پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button