
یاریگا –
یانەی چێڵسی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ راهێنەرایەتیکردنی ئەو یانە لەندەنیە.
داڤید ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە کارگێڕی چێڵسی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی تەواوەتی لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانیەکە.
رۆژنامەنووسەکەی تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک بەشێک لە ناوەڕۆکی گرێبەستکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی سەرەتای هەفتەی ڕابردوو ئاڵۆنسۆ گەشتی لەندەنی کردووە و ڕەزامەندی داوە لەسەر ئۆفەرەکەی بلووز کە بۆ ماوەی چوار ساڵە و قۆناخی کۆتایی تەواوکردووە.
ئۆرنشتاین لە کۆتا بەشی زانیارییەکەیدا جەختیکردووەتەوە کە ئێستا تەنها راگەیەندنی فەرمی ماوە و چابی وەک راهێنەری نوێی بلووز دەناسێنرێت.
🚨 EXCLUSIVE: Agreement complete for Xabi Alonso to become Chelsea manager. 44yo Spaniard visited London early last week & accepted opportunity; 4yr contract now finalised – announcement imminent. Primary target throughout + wanted #CFC move @TheAthleticFC https://t.co/4022hQsMXA
— David Ornstein (@David_Ornstein) May 16, 2026
هەواڵەکەی ئۆرنشتاین لەکاتێکدایە ئەمڕۆ فابریزۆ ڕۆمانۆش بڵاویکردەوە کە چێڵسی لەگەڵ ئاڵۆنسۆ گفتوگۆی کردووە، بەڵام هاوکات بژاردەی دیکەش هەبووە بۆ هەمان مەبەست کە ئەوانیش ئاندۆنی ئیراولا، ئۆلیڤە گلاسنەر و مارکۆ سیلڤا. بەڵام وادیارە لەکۆتاییدا ئەرکەکە بە چابی دراوە.



