نوێترین پەرەسەندن؛ کەی راهێنەری نوێی چێڵسی رادەگەیەنرێت؟

یاریگا –
رێککەوتنی کۆتایی و فەرمی لەنێوان چێڵسی و چابی ئاڵۆنسۆ تەنها لەسەر کات وەستاوە و سەرچاوەیەکیش نوێترین زانیاریی لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.
چێڵسی سەرباری خەرجیەکی گەورە لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ ستامفۆر بریج و تاقیکردنەوەی سێ راهێنەر (ئیزنۆ مارێسکا، لیام رۆسێنیۆر و کالوم مەکفارلەین) کەچی یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی خۆیان بەڕێدەکەن. بەجۆرێک، لە پرێمەرلیگ لە پلەی نۆیەم گیرساونەتەوە و هەلی گەیشتنی راستەوخۆیان بە چامپیۆنزلیگ لەدەستداوە. تاکە هیوای ئەم وەرزەیان جامی یەکێتی ئینگلتەرایە کە ئەمڕۆ کاتژمێرە 17:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبنەوە.
پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
کارگێڕی بلووز تەنها چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی وەرزەکە دەکەن کە دوو یارییان ماوە لە پرێمەرلیگ. بۆیە ماوەیەکە هەوڵەکانیان لەسەر چەند بەربژێرێک بۆ پۆستەکە چڕکردووەتەوە، کە چابی ئالۆنسۆ بەهێزترین ئەگەریانە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی بۆ ئەو مەبەستە دانیشتنی راستەوخۆی لەگەڵ چابی هەبووە و بڕیاری کۆتایی بەمزووانە دەدرێت.
دەربارەی وادەی راگەیاندنی فەرمی راهێنەری نوێی بلووز، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی پلانی کارگێڕی یانە لەندەنیەکە ئەوەیە پێش دەتسپێکردنی یارییەکانی مۆندیال (12ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات) راهێنەری نوێیان رادەگەیەنن.
ئالۆنسۆ کە پێشتر راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن و ریال مەدرید بوو، تاکە بژاردەی سەر مێزی چێڵسی نییە، هاوکات لەگەڵ ناوەکانی دیکەی وەک ئاندۆنی ئیراولا، ئۆلیڤەر گلاسنەر و مارکۆ سیلڤاش قسەیان کردووە.
🚨 Chelsea have had a direct meeting with Xabi Alonso and final decision is expected very soon.#CFC plan to announce their next manager before the World Cup, talks are accelerating.
Chelsea also spoke to Iraola, Glasner and Marco Silva as part of their list. pic.twitter.com/fnirun21KS
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 16, 2026



