
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا چێڵسی و مانچێستەر سیتی رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بەكاتی هەولێر چێڵسی و مانچێستەر سیتی لە یاریگای وێمبڵی، لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەڕوو ببنەوە.
پڕۆفایلی یاریی

چێڵسی وەرزێكی خراپی بەڕێكرد و لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی شازدە كرایە دەرەوە و لە پرێمەرلیگ لە ریزبەندی نۆیەم دێت و بەشداری هیچ پاڵەوانیەتیەكی ئەوروپی وەرزی داهاتوو ناكات.
تاكە هیوای ئەم وەرزەی هاندەرانی چێڵسی بردنەوەی نازناوی جامی یەكێتیی ئینگلتەرایە.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی جامی كاراباوی بردەوە و لە پرێمەرلیگیش دوو خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگە و تەنیا دوو یارییش ماوە.
چێڵسی لە قۆناخی پێش كۆتایی لە لیدز یونایتدی بردەوە و مانچێستەر سیتیش لە ساوسامتنی بردەوە.
زانیاری یاریی
چوار وەرزە لەسەریەک مانچێستەر سیتی دەگاتە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.
یارییەكەی ئەمشەو یاریی ژمارە 17ی چێڵسیە لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا لە دوای مانچێستەر یونایتد 22 و ئارسیناڵ 21 لە پلەی سێیەم دێت.
چێڵسی 13 یارییە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا ناتوانێت لە مانچێستەر سیتی بباتەوە.
یارییەكەی ئەمشەو حەفتەم رووبەڕووبوونەوەی چێڵسی و مانچێستەر سیتیە لە یاریگای وێمبڵی.
مانچێستەر سیتی لە كۆتا 23 یاریی خۆیدا لە جامی یەكێتیی ئینگلتەرا 21 یاریی بردووەتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
چێڵسی بە بێ ئێستیڤاو، گیتنێز و گارناچۆ رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
مانچێستەر سیتی بە بێ ڤاردیۆڵ و رۆدری رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
ترافۆرد
نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی
سێلڤا، گۆنزالێز
سێمینیۆ، شەرقی، دۆكو
هالاند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی
سانچێز
كۆكۆرێیا، كۆلویل، فۆفانا، جەیمس
كایسێدۆ، سانتۆس
ئینزۆ، نیتۆ، پاڵمەر
جواو پێدرۆ



