ئیسپانیا

سێرجیۆ رامۆس نوێترین پێشهات لەسەر کڕینەوەی سیڤیلیا رادەگەیەنێت

Yariga App

سێرجیۆ رامۆس ئەستێرەی مێژوویی سیڤیلیا و ریاڵ مەدرید نزیک بووەتەوە لە کڕینەوەی یانە دێرینەکەی.

رامۆس بە پاڵپشتی فایڤ ئیلێڤن فوتبۆڵ کە دامەزراوەیەکی دارایی و وەبەرهێنانی تۆپی پێ یە لە هەوڵی کڕینەوەی یانە ئەندەلوسییەکەدان.

گفتوگۆکان لە کۆتایی ساڵی پارەوە دەستی پێکردووە و دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ ئەو پرسە رووبەرووی رامۆس کرایەوە لە میانەی ئامادەبوونی لە بۆنەیەکدا لە سیڤیلیا. ئەویش وتی

پێم وایە لە چەند مانگێکدا وە یاخود چەند هەفتەیەکدا گوێبیستی هەواڵی یەکلاکەرەوە دەبین. هیوادارین ئەو هەواڵە بێت کە هەموومان چاوەڕێی دەکەین، چونکە کارەکان بە باشی دەچنە پێش.

سێرجیۆ تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ و هێشتا  وازهێنانی رانەگەیاندووە و و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکیشەوە نەکردووە. روون نیە ناوبراو چاوەڕێی کڕینەوەی سیڤیلیا دەکات تاوەکو یاری بۆ ئەو یانەیە بکاتەوە یاخود نا.

سیڤیلیا وەرزی رابردوو بە ئەستەم لە دابەزین رزگاری بوو، لەم وەرزەشدا هێشتا لەژێر هەڕەشەی دابەزین دایە و هاندەران بە تاسەوەن زوو فرۆشتنەکە رووبدات و کارگێڕی نوێ هەوڵی گەڕاندنەوەی یانەکە بدەن بەرەو سەروەرییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button