ئیسپانیاگرنگترین

شیکاریی ئارچیڤۆ ڤار؛ بارسێلۆنا و ریال مەدرید زۆرترین زیانیان بەهۆی ڤار بەرکەوتووە

هەڵەکەی ناوبژیوان بەرمابەر ئێمباپێ ریال مەدریدی هێنایە پلەی دووەمی لیستە رەشەکەی ڤار

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا و ریال مەدرید ریزبەندی ئەو تیپانەیان گرتووە کە لە لالیگا کە زۆرترین بڕیاری هەڵەی ناوبژیوانییان دژ دراوە، سەرەڕای هەبوونی تەکنەلۆژیای ڤار.

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی ئارچێڤۆ ڤار، جەمسەرە گەورەکانی ئیسپانیا زیانلێکەوتووی یەکەمی هەڵەکانی ناوبژیوان و ژووری ڤارن.

بارسێلۆنا؛ دوو مانگە لە لووتکەیە
یانەی بارسێلۆنابەردەوامە لە پێشەنگی ئەم ریزبەندییە نەرێنییە، بە جۆرێک کە تاوەکوو ئێستا 10 هەڵەی گەورەی ڤار دژی ئەم تیپە تۆمارکراوە. جێگەی سەرنجە کە سێ لەو هەڵانە پەیوەندییان بە ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکیـەوە هەبووە، کە وا چاوەڕوان دەکرا ئەو تەکنەلۆژیایە زۆر ورد بێت و هەڵە نەکات.

ریال مەدرید بۆ پلەی دووەم سەرکەوت
دوای یارییەکەی بەرامبەر جیرۆنا، ریال مەدرید گەیشتە پلەی دووەمی لیستەکە بە 8 هەڵە، هۆکاری ئەمەش هەژمارنەکردنی لێدانێکی سزای روون بوو بۆ کیلیان ئێمباپێ دوای فاوڵەکەی ڤیتۆر رێس. مەدرید ئێستا تەنیا دوو هەڵە لە بارسێلۆنای رکابەری دوورە.

سێ تیپ لە پلەی سێیەمن
هەر یەکە لە یانەکانی خیتافی، ریال بێتیس و ریال سۆسیداد بە شەش هەڵە لە پلەی سێیەمدان، لە کۆتایی لیستەکەدا، یانەی ڤیاڕیاڵ تاکە تیپی لالیگایە کە تاوەکوو ئێستا هیچ هەڵەیەکی ڤار دژی تۆمار نەکراوە و بە بەختەوەرترین تیپی خولەکە دادەنرێت لەم رووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button