
یاریگا –
ریال مەدرید هیوای بە دادگا نەماوە و دەیەوێت لە رێگای یوێفا و فیفا سزای بارسێلۆنا بدات.
رۆمان ئالڤارێز رۆژنامەنووسی رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هەوڵەکانی دەستپێکردووە تاوەکوو لە رێگای یوێفا و فیفا، بەهۆی دۆسیەی نێگرێیرا سزای تووند بەسەر بارسێلۆنا بسەپێندرێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ریال بڕوای وایە چیدیکە پێویستیان بە بڕیاری دادگا نییە، بارسێلۆنا لە دادگا دانی بەوەداناوە پارەی بە نێگرێرا داوە، ئەو بەڵگەش بەسە بۆ ئەوەی سزا بەسەر یانە کاتالوونیەکە بسەپێنن.
ریال مەدرید دەیەوێت سوود لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یوێفا وەربگرێت و بڕیاریداوە سەرەتا لە یوێفا سکاڵا تۆمار بکات و یەکێتییەکە رازی بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر بارسێلۆنا بگرنەبەر، مێرێنگی پێی وایە یوێفا لە ماوەی چەند مانگێکدا سزا بەسەر یانە کاتالوونیەکە دەسەپێنێت، سزاکانیش بریتین دەبن لە سڕکردنی بارسێلۆنا لە ساڵیک بۆ دە ساڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا.
هەروەها یوێفا سزایەکی دیکەی تووند بەسەر ئەو یانەیە دەسەپێنێت کە نەتوانن بۆ چەند وەرزێک گرێبەستی نوێ واژۆ بکەن و ناوی یاریزانی نوێ تۆمار بکەن.
ریال مەدرید هەر بەوەش ناوەستێت، دوای سکاڵاکەی یوێفا، پەنادەباتە بەر فیفا و لەوێش لەبارەی دۆسیەکەی نێگرێیرا سکاڵا لەسەر بارسێلۆنا تۆمار دەکات و دەیەوێت زۆرترین سزا بەسەر رکابەرە مێژووییەکەی بسەپێنرێت.
🚨EL REAL MADRID CREE QUE HABRÁ CASTIGO MUY PRONTO PARA EL BARÇA POR EL CASO NEGREIRAhttps://t.co/6NmOAuthNw
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) March 2, 2026



