
یاریگا –
پاتریک ئێڤرا یادوەرییەکی رۆژانی سەرەتای لە مانچێستەر یونایتد لەگەڵ سێر ئەلێکس فێرگسن دەگێڕێتەوە.
ئێڤڕا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی تێلێگراف دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی تازە پەیوەندیم بە مانچێستەر یونایتدەوە کردبوو، بەڵام لەبیرمە فێرگسن بەرپرسیارێتییەکی گەورەی خستە سەر شانم و لە یاریی یەکەممان بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگی 2008 رۆڵی راگرتنی مێسی پێدام.

پاتریک، لام گرنگ نییە مێسی باشترین یاریزانی جیهانە، ئەگەر ئێمە بدۆڕێین، خەتای تۆیە.
لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە فێرگسن پاتریک ستایشی راهێنەرە ئینگلیزییەکە دەکات و دەڵێت ئەقڵییەت، سەرکردایەتی، لێهاتوویی پێبەخشیم و فێیرکردم چۆن رێنموونی یاریزانە لاوەکان بکەم.



