ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی ریکۆردێکی مێژوویی یەکسان کردەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بە پێکهاتەیەکی ناسەرەکی توانی 2-0 لە ساڵفۆرد سیتی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

جامەکە کۆنترین پاڵەوانێتی تۆپی پێیە لەنێوخۆی وڵاتێکدا بەڕێوەچووبێت و لای ئینگلیزەکان تایبەتمەندیی خۆی هەیە.

گۆڵەکانی سیتی یەکێکیان یاریزانی دژبەر بەهەڵە تۆماری کرد و، ئەوی دیکە لەلایەن مارک گێی کە ئەم زستانە لە کریستاڵ پاڵاسەوە پەیوەندی بە تیمەکەی پێپ گواردیۆلا کرد.

ئەوە بردنەوەی ژمارە 17ی لەسەریەک بوو بۆ سیتیزنس لەنێو یاریگای خۆیان لە میانی کێبڕکێیەکانی ئەو پاڵەوانێتیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا، تەنها یەک یانە لە مێژوودا توانیویەتی ئەو ژمارە بردنەوەیە لەنێو یاریگای خۆی تۆماربکات، ئەویش کڵافام رۆڤەرز بووە لەنێوان ساڵانی 1873-1881. واتا نزیکەی سەدە و نیوێکە هیچ یانەیەک نەیتوانی ئەو کارە ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button