Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆکوردستانگرنگترین

هارون ئەحمەد وەڵامی ئۆفەرەکەی قادسیە دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی قادسیەی کوێتی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی هارون ئەحمەد، ئەستێرەی دهۆک پێشکەشکردووە و هارون وەڵامی ئۆفەرەکە دەداتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی نزیک لە گفتوگۆکان زانیوویەتی، هارون ئەحمەد بیری لە جێهێشتنی یانەی دهۆک نەکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی نەداوە.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مایسترۆکەی دهۆک نیازی نییە لەم مێرکاتۆیە هەڵۆکانی چیا جێبهێڵێت، بەڵام هەموو  تاوەکو کۆتا رۆژی مێرکاتۆ ئەگەرێک کراوەیە.

هارون ئەحمەد بیری لە جێهێشتنی دهۆک نەکردووەتەوە، بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی روودەدات و تاوەکو کۆتا خولەکی مێرکاتۆ هەموو ئەگەرێک کراوەیە.

هارون لەم وەرزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 13 یاریی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە، لە جامی عێراقیش بەشداریی یارییەکی کردووە.

هارون یاریی بۆ یانەکانی داڵکوردی سویدی، زاخۆ و دهۆک کردووە، تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ دهۆک هەیە، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 350 هەزار یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button