
یاریگا –
پێش یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر مووسڵ، کەریم دەروێش، هێرشبەری دهۆک پیرۆزبایی لە ئەحمەد بەشاری گۆڵپارێزی تیپەکەی دەکات.
لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، هەینی ( 15ـی ئایاری 2026 ) دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مووسڵ دەبێتەوە، بە هۆی ئەوەی ئەم وەرزە مووسڵ یارییەکانی خۆی لە یاریگای دهۆک دەکات لە خولەکە، یارییەکەی ئەمڕۆ بە یاریگای مووسڵ هەژمار دەکرێت.
بۆ ئەم یارییە دهۆک بە هۆی پێکانەوە لە توانای هەریەک لە یاریزانان پاشەنگ عەبدوڵا، زانا عەلی لەگەڵ یوسف بن سۆدەی هێرشبەری تونسی بێبەش دەبێت.
کەریم دەروێش، هێرشبەی لوبنانی دهۆک پێش یارییەکە پیرۆزباییەک ئاڕاستەی گۆڵپارێزی تیپەکەی دەکات و دەربارەی یارییەکەش گووتی:
یاریزانەکان ئامادەین بۆ ئەم یارییە و دەمانەوێت بە وەرگرتنی سێ خاڵ دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە سەرنجی تەواومان لە نێو یاریگا بێت و هەلەکان لە دەست نەدەین، پیرۆزبایی لە ئەحمەد بەشاری گۆڵپارێزی تیپەکەمان دەکەم بە هۆی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.
لە پێنج یاریی رابردوودا دهۆک شکستی نەهێناوە و سێ سەرکەوتن و دوو یەکسان بوونی هەیە، هەڵۆکانی چیا بە 48 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولەکە دێن، مووسڵیش بە 42 خاڵ لە ریزبەندی 12ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.



