
یاریگا –
گفتوگۆی نێوان ئارنە سڵۆت و کارگێڕی لیڤەرپوول پەیوەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستی راهێنەرە هۆڵەندیەکە وەستاوە و سەرچاوەیەکیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
ئەم وەرزە رێدز بە راهێنەرایەتی سڵۆت پاشەکشەیەکی زۆر بە ئاست و ئەنجامەکانیانەوە دیارە بەراورد بە وەرزی رابردوو. هەر بۆیە ناوبەناو دەنگۆی دوورخستنەوەشی دەبیسترێت. بەڵام هێشتا هۆکاری وەستانی گفتوگۆیەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بابەتێکی جیاوازترە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە سەرچاوەکانی نزیک لە ئانفیڵد، سڵۆت داوای کردووە مووچەی هەفتانەکەی بکرێتە نزیکەی 300 هەزار پاوەند. بەو هۆیەشەوە چەند هەفتەیەکە گفتوگۆی پەیوەست بەو بابەتە لەنێوان هەردوولایەندا پەکیکەوتووە.
[🟢] NEW: Arne Slot’s new contract talks with Liverpool have stalled in recent weeks, as the Dutch manager seeks a salary of around £300,000 per week.
(@pauljoyce) pic.twitter.com/m44fjexDCw
— Anfield Papers (@AnfieldPapers) November 10, 2025



