چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەڵتراسی ریال مەدرید بەڵێنێکی گەورە دەدەن

Yariga App

یاریگا –

دۆڕانە قورسەکەی ریال مەدرید بە ئارسیناڵ 3-0 لەنێو یاریگای ئیمارات، لای مەدریدیەکان هێشتا هیچ شتێکی یەکلایینەکردووەتەوە و بەڵێنی گەورە دەدرێت بۆ سەرخستنی یانەکەیان بۆ چوارگۆشەی زێڕینی چامپیۆنزلیگ

مەدرید با یانەی ریمۆنتادا گەورەکان ناسراوە و چەندین جار گەڕانەوەی باوەڕپێنەکراویان ئەنجامداوە بەتایبەت لە چەند وەشانی رابردووی پاڵەوانێتیەکە. ئەوەش لە DNA یانەکە و پاڵپشتی گەورەی هاندەرەکانیدا بەدیهاتووە ئەمجارەش ئەڵتراسەکانی یانە شاهانەکە بە بەڵێنێکی گەورەوە خۆیان بۆ یارییەکەی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەدەکەن.

بەگوێرەی مێدیای نزیک لە ریال، ئەڵتراسی ئەو یانەیە رایانگەیاندووە هەفتەی داهاتوو کارێک دەکەن لە پێشوازی تیمەکەیاندا بەرەو سانتیاگۆ، پێشتر هەرگیز لە مێژووی یانەکەدا ئەنجام نەدرابێت.

بەشێک لە یاریزانە دیارەکانی ریال وەک رۆدریگۆ، ڤاسگێز، ڤاڵڤێردی ئێمباپێ و ڤینیسیۆس هەر راستەوخۆ دوای یارییەکە بە مێدیاکار و هاندەرانیان راگەیاند چاوەڕێی ریمۆنتادا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button