عێراقکوردستان

دهۆک بۆ رووبەرووبوونەوەی نەفت ئامادەیە

سەرەتای مانگی داهاتوو ماسیس ئارتین دەگەڕێتەوە مەشقەکانی دهۆک

Yariga App

یاریگا –

دهۆک بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەفت ئامادەیە کە بڕیارە لە یاریگای دهۆک یارییەکە بەرێوەبچێت.

لە گەڕی 19ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یەک شەممە ( 9ـی شوباتی 2025 ) کاتژمێر 5ـی ئێوارە دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەرووی نەفت دەبێتەوە، دهۆک کۆتایی بە ئامادەکارییەکان هێناو یاریزانەکانیش ئامادەن بۆ سەرکەوتن، ماسیس ئارتین کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ یاریی بکات لە هۆڵەندا دەستی بە مەشقی تاکە کەسی کردۆتەوە و چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو پەیوەندی بە مەشقی دهۆکەوە بکات.

دهۆک و نەفت 20 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەڵۆکانی چیا شەش یارییان بردۆتەوە و لە حەفت یارییدا یەکسان بوونە و نەفتیش حەفت یاریی بردۆتەوە، دوو یارییش لە وەرزی 2014 _ 2015 نەکرا بەهۆی کشانەوەی دهۆک لە خولی نایابی عێراق.

بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ دهۆک لە ریزبەندی پێنجەمە و یەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولەکەش دەبێتە میوانی قاسم، نەفتیش 27 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button