بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ئۆفەرێكی مانچێستەر یونایتدی رەتكردەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئۆفەرێكی یانەی مانچێستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی مانوێل ئوگارتێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆروگوای و یانەكەی رەتكردەوە.

ئوگارتێ لە هاوینی رابردوو بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی سپۆرتینگ لشبۆنەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.

گرێبەستەكەی ئوگارتێ لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی راپۆرتە ئینگلیزیەكان، مانچێستەر یونایتد لە كۆتایی هەفتەی رابردوو دڵنیا بوو لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستی ئوگارتێ، بەڵام پاریس سانجێرمان ئامادەنەبوو بە كەمتر لەو نرخەی داوای دەكات كە 51 ملیۆن پاوەندە دەستبەرداری ببێت،  بۆیە ئۆفەرەكەی یانە ئینگلیزیەكە كە 43 ملیۆن پاوەند بوو، رەتكردەوە.

ئوگارتێ وەرزی رابردوو بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی سێ گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button