مۆدریچ دوو ژمارهی پێوانهی له چامپیونزلیگ تۆماركرد
یاریگا –
لۆکا مۆدریچی کرواتی، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، لە یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بهرامبهر بایرن میونشن بهشداریكرد و بووه بهتهمهنترین یاریزان درێسی ریال مهدرید لهم پاڵهوانهتیه بپۆشێت.
مۆدریچ لە خولەکی 75 وەک یاریزانی یەدەگ لە شوێنی جود بێلینگهامی ئینگلیزی بەشداری یارییەکەی کرد.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆتهوه، مۆدریچ ، لە تەمەنی 38 ساڵ و 234 ڕۆژیدا بووە بەتەمەنترین یاریزان کە لە چامپیۆنزلیگدا یاریی بۆ یانەی ریال مەدرید بكات.
مۆدریچ ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەی هەنگاری فێرینک پوشکاش شكاند، كاتێك لە ساڵی 1965 بەشداری یاریی بەرامبەر کیلمارنۆک کرد کاتێک تەمەنی 38 ساڵ و 229 ڕۆژ بوو.
هەروەها ئەستێرەكهی کرواتیهكه ژمارەی یارییەکانی رۆبێرتۆ کارلۆسی ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی بە درێسی شاهانە لە چامپیۆنزلیگ تێپەڕاند کە 527 یاریی بوو، ههروهها له پلهی 14 ریزبەندی ئەو یاریزانانە دێت کە زۆرترین یارییان به درێسی شاهانه ئهنجام داوه.
ئەگەر گرێبەستەکەی لوكا بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ یانەی ریال مەدرید درێژبکرێتەوە، ئەوا مۆدریچ بەتەمەنترین یاریزانی مێرێنگێ دەبێت کە بەشداری سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بکات، چونکە لە 9ی ئەیلولدا دەبێتە 39 ساڵ، هەروەها ژمارەی پێوانەیی پوشکاش دەشکێنێت کە دوایین یاریی لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجامیدا لە مانگی ئایاری ساڵی 1966 لە جامی شا، كه تەمەنی 39 ساڵ و 36 رۆژ بوو.