
یاریگا –
تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی کلاسیکۆی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید دووچاری قەیرانێکی گەورە بووەتەوە لە پرسی سەرکردایەتی و کاپتنی تیپەکە، ئەمەش دوای ئەوەی ژووری جلگۆڕینی یانەکە بەهۆی چەند شەڕ و دەمەقاڵێیەکەوە هەژا.
کۆتایی سەردەمی ئەفسانەکان و دروستبوونی بۆشایی
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ریاڵ مەدرید خەریکە ئەو یاریزانە کاریگەرانە لەدەست دەدات کە مێژوویەکی گەورەیان لەگەڵ یانەکەدا هەیە.
👀 Con la trifulca aflora el dilema de los capitanes
❌ La pelea entre Tchouameni y Valverde evidencia la falta de liderazgo en el vestuario
✍️ @As_MarcoRuiz https://t.co/T6xFClrrHv
— Diario AS (@diarioas) May 9, 2026
رۆیشتنی ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، سێرجیۆ رامۆس، کەریم بنزێمە، تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچ، بۆشاییەکی گەورەی لە رووی سەرکردایەتییەوە دروست کردووە کە پڕکردنەوەی زۆر ئەستەمە.
شەڕ و پێکدادان لە ناو مەشقەکاندا
ئەو کێشە و شەڕانەی لەم دواییانەدا روویاندا، وەک رووبهرووبوونهوهی ئانتۆنیۆ رودیگەر و ئالڤارۆ کارێراس،دواتر شەڕە توندەکەی نێوان فێدێ ڤاڵڤێردی و ئۆرێلیان چوامێنی، بوونەتە نیشانەی روونی نەمانی کۆنترۆڵ و سەرکردایەتی لە نێو یانەی شاهانه.
ئێستادا دانی کارڤاخال، ڤاڵڤێردی، کۆرتوا و ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەرپرسیارێتی کاپتنی تیپەکەیان لە ئەستۆیە. ریاڵ مەدرید هەمیشە پشتی بە سیستەمی پێشینەیی بەستووە واتە ئەو یاریزانەی زۆرترین ساڵە لە یانەکەیە دەبێتە کاپتن.
بەڵام بەشێکی زۆری یاریزانانی ئێستای ریاڵ مەدرید ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و داوا دەکەن وەک یانەی بارسێلۆنا، سیستەمی دەنگدان پەیڕەو بکرێت بۆ هەڵبژاردنی کاپتنەکان، نەک تەنیا لەبەر ئەوەی یاریزانێک ساڵانێکی زۆرە لەوێیە.
👀 Con la trifulca aflora el dilema de los capitanes
❌ La pelea entre Tchouameni y Valverde evidencia la falta de liderazgo en el vestuario
✍️ @As_MarcoRuiz https://t.co/T6xFClrrHv
— Diario AS (@diarioas) May 9, 2026
گومان لەسەر ڤینیسیۆس و ڤاڵڤێردی
بەپێی راپۆرتەکەی رۆژنامەی ئاس، هەندێک لە یاریزانانی مەدرید گومانیان لە شیاوی ڤینیسیۆس و ڤاڵڤێردی هەیە بۆ سەرکردایەتیکردنی تیپەکە.
هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەم دوو یاریزانە خاوەن هەڵسوکەوتێکی ناجێگیر و میزاجین، ئەمەش وایکردووە تیپەکە لە کاتە هەستیارەکاندا تووشی کێشە ببێت.
ئەم ئاڵۆزییانەی نێو ماڵی ریاڵ مەدرید لە کاتێکدایە کە تیپەکە پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا، بەڵام وادیارە بوومەلەرزەکەی ڤاڵدێبێباس کاریگەرییەکی قوڵی لەسەر دەروونی یاریزانەکان جێهێشتووە.



