ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لە ماوەی 10 رۆژدا سێ یاریی کلاسیکۆ دەبینین؟

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنی بارسێلۆنا بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەگەر هەیە لە ماوەی 10 رۆژدا سێ یاریی کلاسیکۆ ببینین.

یانەکانی بارسێلۆنا، ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی، ئارسێناڵ، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر کردووە و ئەمشەو ناسنامەی دوو یانەکەی دیکەش ئاشکرا دەبێت، بەگوێرەی یاسا و پەیڕەوی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی داهاتوو هەر هەشت یانە دەکرێت بەر یەکتری بکەون.

تیروپشکی چامپیۆنزلیگ
تیروپشکی چامپیۆنزلیگ

لە تیروپشکی رۆژی هەینی داهاتوو کە وابڕیارە کاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆ رابکێشرێت، ئەگەر هەیە بارسێلۆنا و ریال مەدرید بە یەکتری بکەون، کە ئەگەر ئەمە رووبدات مانگی داهاتوو لە ماوەی 10 رۆژ سێ یاریی کلاسیکۆ دەبینین.

یارییەکانی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی رۆژانی 9 و 10ـی ئەپرێل دەکرێن، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 16 و 17ـی هەمان مانگ دەکرێن، وابڕیارە یاریی کلاسیکۆش رۆژی 21ـی ئەپرێل بکرێت، بەمەش ئەگەر بارسا و ریال بەریەک بکەون لە چامپیۆنزلیگ و لالیگا لە ماوەی 10 رۆژ سێ یاریی کلاسیکۆ دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button