ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

سەڵاح و نونێز بۆ یاری كۆتایی جامی كاراباو ئامادە دەبن؟

یۆرگن كڵۆپ وەڵام دەداتەوە..

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەڵوێستی محەمەد سەڵاح و داروین نونێز بۆ یاری كۆتایی جامی كاراباو ئاشكرا دەكات.

شەوی رابردوو  لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری لوتن تاونی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

گۆڵەكانی رێدز لەلایەن ڤێرجیل ڤان دایك لە خولەكی 56 ، گاكپۆ لە خولەكی 58، لویس دیاز لە خولەكی 71 و ئیلێۆت لە خولەكی 90 تۆمار كران.

لە پێش یارییەكەیان بەرامبەر لوتن تاون، یۆرگن كڵۆپ گوتی: 

محەمەد سەڵاح و داروین نونێز نەیانتووانی لە یاری بەرامبەر لوتن تاون بەشداری بكەن.

چاوەڕێ دەكەین و بزانێن كامیان بۆ یاری رۆژی یەكشەممە دەتوانن بگەڕێنەوە و ئامادە بن.

هارڤی ئێلیۆت و یاریی ژمارە 100؟

باوەڕپێنەكراوە، ئەمە بۆ ئەو شتێكی نایاب و سەرنجڕاكێشە، ئەو تەواوی ژیانی هاندەری لیڤەرپوولە و ئەمەش شتێكی تایبەتە.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپوول لە یاری كۆتایی جامی كاراباو، لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی یەك ببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button