پاریس سهركهت بۆ قۆناخی شازده، به‌ڵام خلێفی دڵته‌نگه
یاریگا-
ناسڕ خلێفی سه‌ره‌رای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیونس لیگ، به‌ڵام هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كات.
ناسڕ خلێفی دوای یەکسانبوونەکهیان به‌رامبه‌ر بورسیا دۆرتمۆند و به‌پله‌ی دووه‌م گه‌یشتنه قۆناخی شازده‌ی چامپیونس لیگ گوتی، بە دڵنیاییەوە ئامانجی ئێمە پێشەنگی کۆمەڵەکەمان بوو، بەڵام شتێکی باشە کە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، بەو پێیەی بارودۆخه‌كه له‌م گروپه زۆر قورس بوو.
سه‌رۆكی پاریس سان جێرمان ده‌شلێت، شایستەی سەرکەوتن بووین بەرامبەر دۆرتمۆند، ئاستێکی نایابمان پێشکەش کرد، بەداخەوە گۆڵی بردنه‌وه‌مان تۆمارنەکرد، هه‌رچه‌نده ده‌رفه‌تی زۆری گۆڵ تۆماركردنمان هه‌بوو، دڵته‌نگم چونكه کەمترین کارمان ئەنجامدا، ده‌بوو ئێمه زۆر باشتر ده‌ربكه‌وین، هه‌رچه‌نده گروپه‌كه ئاسان نه‌بوو.
خلێفی ستایشی لویس ئێنریکی راهێنەری یانه‌كه‌ی کرد و گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌و زۆر دڵخۆشین، راهێنەرێکی بە جۆش و خرۆشە و کارێکی نایاب دەکات، ئێمە گرێبەستمان لەگەڵدا کردووە بۆ دروستكردنی تیپێكی هێرشبه‌ری ئاست به‌رز.
پاریس سانجێرمان شه‌وی رابردوو دوای یه‌كسان بوونی له‌گه‌ڵ بوروسیادۆرتمۆتد به کۆکردنەوەی هه‌شت خاڵ، به‌پلەی دووەمی کۆمەڵەی پێنجەمی سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی شازده‌ی چامپیونس لیگ، دۆرتمۆندیش بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندییەکەی پاراست.