ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید چاودێری هێرشبەرێکی مانچێستەر سیتی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید وێڵە بە دوای دۆزینەوەی هێرشبەرێک و ئەمجارە بیر لە گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز، هێرشبەری مانچێستەر سیتی دەکاتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری مەدرید چاوی بڕیوەتەوە ئالڤارێز کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2028 لەگەڵ سیتی بەسەردەچێت.

ئالڤارێز بەشێک بوو لە پێکهاتەی مان سیتی وەرزی رابردوو، کاتێک سێ نازناویان بەدەستهێنا و هەروەها نازناوی جامی جیهانیشی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەدەستهێنا.

ریال مەدرید لە هاوینی رابردوودا، کەریم بێنزێمای لەدەستدا و تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە شوێنی بە تەواوی پڕبکاتەوە. هەرچەندە خۆسێلوی گواستەوە، بەڵام نەیتوانیوە هێزێکی ئەوتۆ بە هێڵی پێشەوەی لۆس بلانکۆس بدات.

یارییەکانی مان سیتی ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگ دەستپێدەکەنەوە و یارییەکی گرنگی لە بەرامبەر برایتن هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button