ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئێنریكێ بۆ وەرزی نوێ پشت بە چوار یاریزانی گەورە نابەستێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، لویس ئێنریكێ راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ پشت بە چوار یاریزانی یانەكەی نابەستێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپ دوێنێ ئێنریكێ بە چوار یاریزانی یانەكەی راگەیاندووە كە لە وەرزی نوێدا پشتیان پێ نابەستێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یاریزانەكان بریتین لە نێیمار دا سێلڤا، ماركۆ ڤێراتی، هۆگۆ ئیكتیكی و خوان بێرنارت.

لە هاوینی ساڵی 2017 نێیمار بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.

لە دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار لە ریزەكانی پاریس سان جێرمان، باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانەكە سەرجەم دەنگۆیەكانی رەتكردەوە ( زانیاری زیاتر ).

وەرزی رابردوو نێیمار بەهۆی پێكانەوە تەنیا لە 29 یاریدا بەشداری كرد و توانی 18 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button