ئه‌وروپا

گریزمان ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەڵ فەڕەنسا تۆمار كرد

یاریگا

ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی پێوانەیی لە یارییەكەیان بەرامبەر هۆڵەندا تۆمار كرد.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی هۆڵەندای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

گۆڵەكانی كەڵەشێرەكان لەلایەن گریزمان لە خولەكی 2 ، ئۆپامیكانۆ لە خولەكی 8 و ئێمباپێ دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 21 و 88 تۆمار كران.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لو پاریزیان گۆڵەكەی گریزمان خێراترین گۆڵی كەڵەشێرەكانە لە دوای گۆڵەكەی لویس ساها كە لە چركەی 37 تۆماری كرد لە ساڵی 2006.

هەروەها 75 یارییە بە دوای یەك گریزمان یاری بۆ فەڕەنسا دەكات بە بێ هیچ پێكان و راگیرانێك.

هێرشبەرە 32 ساڵانەكەی رۆخی بلانكۆس لە ریزبەندی سێیەمی گۆڵكارانی مێژووی فەڕەنسا دێت بە 43 گۆڵ.

گۆڵكارانی مێژووی فەڕەنسا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button