ئینگلتەرا

ڤان دایك: دوای لەدەستدانی لێدانە یەكلاكەرەوەكەی بەرامبەر ئەرجەنتین نەمتوانی بخەوم

یاریگا-

ڤێرجیل ڤان دایكی هۆڵەندی و بەرگریكاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپولی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بۆ ڕێدز كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەڤدەیەمی خولی ئینگلیزی.

ڤان دایك باسی لە یاریەكەیان بەرامبەر ئەرجەنتین كرد لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ و ووتی: دوای یارییەکەی ئەرجەنتین نەمتوانی بخەوم، بەداخەوە لێدانێكی یەكلاكەرەوەی زۆر گرنگم لەدەستدا.

هەروەها ووتیشی: زۆر ئازاری دام، شەوێکی زۆر درێژ و سەخت بوو، تێیدا نەخەوتم، بەڵام دوای ئەوە چوومەوە لای خێزانەکەم و بەسەریدا زاڵ بووم.

لە قۆناغی چارەكی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئەرجەنتین و هۆڵەندا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و تانگۆ یاریەكەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button