مۆندیال

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی دووەم بۆ قۆناغی 16

یاریگا-

دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.

‎وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كۆمەڵەی یەكەم و دووەم ( A , B ) كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی قەتەڕ ئەنجام بدەن.

كۆمەڵەی دووەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی ئێران، ئەمریكا، وێڵز و ئینگلتەرا، ئینگلتەرا بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمە و ئێرانیش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ پلەی دووەمی گرتووە ئەمریكا بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەم دێت و وێڵزیش لە پلەی چوارەمە بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ.

ئەگەرەكانی سەركەوتنی كۆمەڵەی دووەم:

– ئینگلتەرا: بە بردنەوە یان یەكسان بوون یان بردنەوەی وێڵز بە جیاوازی كەمتر لە پێنج گۆڵ ڕاستەوخۆ دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

– ئێران: بە بردنەوە یان یەكسان بوون بە مەرجێك ئینگلتەرا لە وێڵز بباتەوە ڕاستەوخۆ دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

ئەمریكا: تەنها بە بردنەوە دەگاتە قۆناغی داهاتوو.

وێڵز: بە بردنەوە بە جیاوازی پێنج گۆڵ لە ئینگلتەرا، یان بردنەوە بە مەرجێك ئێران و ئەمریكا یەكسان بن و جیاوازی گۆلی زیاتر بێت لە ئێران.

بابەتی زیاتر

Back to top button