ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

ئەمڕۆ چارەنوسی دیبالا یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی رۆمای ئیتاڵیا ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی دیاری دەکرێت.

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پۆرتوگالی یانە ئیتاڵیەکە لەبارەی پێکانی یاریزانەکەی دەڵێت “ پێکانەکەی پاولۆ قورسە و لەوانەیە ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، قسەم لەگەڵی کردووە بەداخەوە هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات “.

لەلایەن خۆشیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دیبالا ئەمڕۆ دووشەممە پشکنینی بۆ دەکرێت و پێدەچێت تاوەکو دوای مۆندیال لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button