ئینگلتەرا

سیلڤا: لە دیبالام پرسی دێیتە چێڵسی، بەڵام وەڵامی نەدامەوە

یاریگا

تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بەدواداچوون بۆ دەنگۆکانی گواستنەوەی پاولۆ دیبالا هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی رۆمای ئیتاڵیای کردووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی پاولۆ دیبالا دەکات، گواستنەوەیەک کە پێدەچێت دوور بێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دیبالا نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆما.

بەڵام تیاگۆ سیلڤا بەرگریکاری بەڕازیلی ئەو یانەیە خۆی هاتووەتە ناو هاوکێشەکە بۆ ئەوەی ڕاستی ئەم بابەتە بزانێت. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای ئیتاڵیا لەبارەی دەنگۆکانی گواستنەوەی دیبالا و چوونی پۆلیسیچ و لۆفتیک چیک لە یانەکەیان گووتی

پرسیارم لە دیبالا کرد کە ئایا ڕاستە دەیەوێت بێتە چێڵسی یان نا، بەڵام وەڵامی نەدامەوە. گواستنەوەی پولیسیچ و لۆفتوس-چیک بۆ میلان؟ پولیسیچ کوڕێکی زۆر باشە، بە دڵنیاییەوە لە میلان ئاستێکی باشی دەبێت. منیش هەمان شت لەبارەی لۆفتوس-چیکەوە بیردەکەمەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button