گرنگترینمۆندیالی 2026

پێش یارییە جارەنووسسازەکەی کۆنگۆ؛ ئەمریکا هاندەرە بەناوبانگەکەیانی لە مافی وەرگرتنی ڤیزا بێبەشکرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی کۆنگۆ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەبێ هاندەرە بەناوبانگەکەیان رووبەرووی ئوزبەکستان دەبنەوە.

کۆنگۆ کە لە دوو یاریی رابدوویاندا بەرامبەر پۆرتوگال و کۆڵۆمبیا تەنها خاڵێکی لەوەی یەکەمیان وەرگرت، لە یاریی سێیەمی کۆمەڵەی 11ی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئوزبەکستان یاریی دەکەن بە هیوای ئەوەی بتوانن بردنەوە تۆماربکەن و خۆیان وەک یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکانی پلەی سێیەم بگەیەننە قۆناخی 32ی کرانەدەرەوە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی رۆژنامەی رۆیتەرز کە لێدوانی لە باڵوێزی کۆبگۆ لە ئەمریکا وەرگرتووە، میشێل کوکا ئێمبۆلادینگا کە لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای رابردوو بۆ ساڵی 2025 ناوبانگێکی جیهانیی پەیداکرد، لەلایەن حکومەتی ئەرمریکاوە لە مافی وەگرتنی ڤیزا بێبەشکراوە بۆ یاوەریکردنی هەڵبژاردەی کۆنگۆ بۆ ئەو یارییە چارەنووسسازە.

ئەو هاندەرە لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدرێژایی تەواوی یارییەکە بەبێ جووڵەی ئاسایی بەپێوە رادەوەستا وەک نیشاندانی سەرکردەی سیاسیی مێژووی ئەو وڵاتە پاتریس لومومبا کە ساڵی 1961 تیرۆرکرا.

لومومبا جێی شانازی گەلانی کۆنگۆی دیموکراتە. پەیکەرێکی گەورەی لە شاری کینشاسای پایتەخت. هاندەرەکەش هاوشێوی ئەو، خۆی لە چەشنی پەیکەرێکدا دەردەخست لەنێو یاریگاکانی مەغریب.

سەبارەت بە هۆکاری رەتکردنەوەی ڤیزاکە، سەرجاوەکان باس لەوەدەکەن میشێل لەگەڵ هاندەرانی ئوزبەکستان لە وڵاتی مەکسیک بەشەڕ هاتووە، هەربۆیە حکومەتی ئەمریکا رێگەی چوونەنێو وڵاتەکەی لێ قەدەخەکردووە.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button