گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ راهێنەری هەڵبژاردەی سکۆتلاند وازهێنانی لە پۆستەکەی راگەیاند

کۆتایی سەردەمی سەرکەوتووترین راهێنەری مێژووی وڵاتەکە

Yariga App

یاریگا –

ستیڤ کلارک، راهێنەری هەڵبژاردەی سکۆتلاند دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

دوای حەوت ساڵ لە کارکردن و بەدەستهێنانی ناوبانگ وەکوو سەرکەوتووترین راهێنەری مێژووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سکۆتلاند، ستیڤ کلارک بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیپەکە راگەیاند.

ئەم بڕیارەی کلارک هاوکاتە لەگەڵ ماڵئاواییکردنی سکۆتلاند لە مۆندیالی 2026. کلارک کە بە درێژایی حەوت ساڵی رابردوو توانیبووی شێوازێکی نوێ و متمانەیەکی گەورە بۆ تۆپی پێی سکۆتلاند بگەڕێنێتەوە، بڕیاری دا کۆتایی بەو ماوە پڕ لە دەستکەوتە بهێنێت.

 فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، کلارک توانیویەتی ناوی خۆی لە مێژووی سکۆتلاند وەکوو سەرکەوتووترین راهێنەر بنووسێتەوە، بەڵام ئێستا کاتەکەی گونجاوە بۆ ئەوەی رێگە بۆ خوێنێکی نوێ خۆش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button