
یاریگا –
پاولۆ دیبالا لەبەردەم دەرفەتێکی مەزندایە بۆ یاریکردن لەگەڵ یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا.
دیبالا لەوەتەی هاتنی بۆ ئەوروپا لە ساڵی 2012 تا ئێستا تەنها لە خولی ئیتاڵی یاریکردووە لە ریزەکانی پالێرمۆ، یوڤێنتوس و رۆما. ئێستایش لەلایەن ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە خواستی لەسەرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی El Nacionalی ئیسپانی، چاوەڕوان دەکرێت هاوینی داهاتوو ئانتوان گریزمان ئاتلێتیکۆ مەدرید جێبهێڵێت رووبکاتە خولی ئەمریکی. ئەوە سەرەڕای ئەو دەنگۆیانەی کە یانەی پاریس سانجێرمان گرنگی بە تواناکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەدەن.
یانەیەکی گەورەی ئەوروپا داوای گریزمان دەکات – Yariga
تۆڕە ئیسپانییەکە بڵاویکردووەتەوە کە رۆخی بلانکۆ چاویان لە دیبالایە بۆ شوێنگرتنەوەی گریزمان.
ئەستێرە ئەرجەنتینەکە لەژێر راهێنەرایەتیکردنی کلاودیۆ رانیێریدا ئاستی درەوشاوەتەوە و یەکێکە لە یاریزانە متمانەپێکراوەکانی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە.
دیبالا لە 34 یاریی ئەم وەرزەی گورگەکانی پایتەخت توانیویەتی 8 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 4 ئەسێست. یانەکەشی دەجەنگێت لەپێناو گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام ئەرکیان قورسە و لە پلەی 7ی ریزبەندیی خولی ئیتاڵی دەبینرێن بە جتاوازیی 6 خاڵ لە یوڤێنتوسی پلەی چوارەمەوە.
بە پەیوەندیکردنی بە یانە مەدریدیەکەوە، پاولۆ چانسی ئەوەی دەبێتەوە لە پاڵەوانێتیە کیشوەرییە گەورەکە یاریی بکاتەوە.