ئه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا ڕیكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا-

پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی ڕیكۆردێكی مێژووی یانەكەی كرد بە ناوی خۆیەوە.

ڕۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری هلسنكی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپیدا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان دیبالا خاوەنی خێراترین گۆڵی یاریزانێكی یەدەگە لە مێژووی ڕۆمادا كە بتوانێت گۆڵ لە خولی ئەوروپی تۆمار بكات.

لە گێمی دووەم دیبالا هاتە نێو یاریگا و دوای تێپەڕبوونی خولەكێك لە هاتنە ناوەوەی گۆڵی تۆمار كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button