ئینگلتەرا

چێڵسی بە زیانێکی خەیاڵی لوکاکۆ دەفرۆشێت!

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە یەکجاری دەستبەردای ڕۆمیلو لوکاکۆ دەبێت و ئەم جارە کۆتا نرخی فرۆشی خستووەتە سەری و وا دیارە نیازیان نیە بەردەوامبن لە بە خواستنن ناردنە دەرەوەی.

هێرشبەرە بەلجیکیەکە ١٣ ساڵ بەر لە ئێستا گەشتەکەی لەگەڵ بلووز دەستپێکرد کاتێک هاوینی ٢٠١١ لە ئەندەرلەختی وڵاتەکەیەوە بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی و بڕی ١٧ ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ ستامفۆردبریج، بەڵام زۆری نەخایاند و بە خواستن لە دوو قۆناغی جیاواز ناردیانە یانەکانی وێستبرۆمویچ و ئیڤەرتن. تا ساڵی ٢٠١٤ یانەکەی مێرسیساید بە یەکجاریی کڕیەوە.

ئاستە بەرزەکەی لەو یانەیە وای کرد مانچستەر یونایتد بیگوازێتەوە. پاش ئەوانیش ئینتەر میلان. بەردەوامبوون لە توانا هێرشبەرییەکەی، چێڵسی دیسان گواستیەوە ئەم جارە بە نرخێکی خەیاڵی کە خۆی دەدا لە ٩٧ ملیۆن پاوەند. کەچی ئەم جارەیش کەمتر لە ساڵێکی خایاند و بە خواستن ناردیانەوە بۆ ئینتەر و دوای نێرازۆریش بۆ ڕیزەکانی ڕۆما هەر بە خواستن. بەڵام وا دیارە چیتر ئەم چیرۆکە کۆتایی پێ دێنن ئەگەرچی بە زیانێکی زۆریش لێی دەردەچن، ئەوە بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی سپۆرتی ئینگلیزی.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە کە کارگێڕی چێڵسی نرخی ٣٧ ملیۆن پاوەندی خستووەتە سەر تانکە بەلجیکیەکە، ئەوەش واتا ٦٠ ملیۆن کەمتر لەو نرخەی ساڵی ٢٠٢١ گواستیانەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button