ئیتاڵیا

ڤیدیۆ: مۆرینهۆ بە چاوی گریانەوە ڕۆما بە جێ دەهێڵێت!

یاریگا –

دوای ئەوەی بە فەرمی یانەی ڕۆما دەستبەرداربوونی لە جۆزێ مۆرینهۆ ڕاگەیاند بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەوە، ڤیدیۆیەکی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکان پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیای تەنی کاتێک ناوبراو بە کۆمەڵێک هاندەری گورگەکانی پایتەخت دەور درابوو بۆ ماڵئاوایی و ئەویش فرمێسکی دڵتەنگی کەوتە چاوەکانیەوە.

سپێشەڵ وەن کە پێشتریش لە یانەکانی چێڵسی و تۆتینهام و مانچستەر هەر بەهۆی ئەنجامی خراپەوە دوورخرایەوە، بۆ وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ وەک ڕاهێنەری ڕۆما دەستنیشان کرا. لەماوەی لەگەڵ کوڕانی پایتەخت توانی جامی کۆنفرانس لیگ بەدەست بهێنێت.

مۆرینهۆ بۆ لە رۆما دەرکرا ؟ چوار هۆکار

هەر لە دوای دوورخرانەوەی، یانەکە بڕیاری دا دانێلی ڕۆسی ئەفسانەی مێژووی ڕۆما تا کۆتایی وەرزەکە لە شوێنەکەی جۆزێ بەردەوام بێت

بابەتی زیاتر

Back to top button