ئیتاڵیاگرنگترین

یانه‌یه‌كی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت به‌ 11 ملیۆن پاوه‌ند دیبالا بگوازێته‌وه‌

یاریگا-

یانه‌ی نیوكاسڵی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان دیبالای یاریزانی یانه‌ی رۆما بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

رۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی نیازی نیوکاسڵ یونایتدی ئاشکرا کرد كه‌ ده‌یه‌وێت بۆ به‌هێزكردنی هێلی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی یاریزانی یانه‌ی رۆما و هه‌ڵبژارده‌ی ئەرجەنتین دیبالای تەمەن 30 ساڵ بباته‌ ریزیه‌كانی.

رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكرد، نیوكاسڵ یونایتد ئاماده‌یه‌ بڕگه‌ی سزای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ش بدات، ئه‌گه‌ر یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بێت به‌ 11 ملیۆن پاوه‌نده‌ ده‌ستبه‌رداری بێت، یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت دانوستانەکان خێراتر بکات بۆ ئه‌وه‌ی پێش 15ی ئه‌م مانگه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌.

ئەگەر نیوکاسڵ سەرکەوتوو بێت لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەی دیبالا دەبێتە یەکەم یاریزان له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی نیوسكاڵ یونایتد بكات.

یاریزانە ئەرجەنتینییەكه‌ لە رۆما لە ماوەی 18 یاریی ئەم وەرزە 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 6 گۆڵیشی دروستكردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button