ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

كۆندی: چاڤی كلیلی هاتنم بوو بۆ بارسا

یاریگا-

جول كۆندیی فەڕەنسی و ئەستێرەی پێشووی یانەی سێڤییا و ئێستای بارسێلۆنا باس لە ڕێككەوتنەكەیان دەكات لەگەڵ بارسێلۆنا.

كۆندی بەرگریكاری فەرەنسی كۆمەڵێك لێدوانی دا، دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند كە لەگەڵ یانەی سیڤیلیا گەیشتووەتە رێككەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی.

كۆندی لە لێدوانێكیدا بۆ پلاتفۆرمە فەرمییەكانی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند “چاڤی رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە هاتنی من بۆ بارسا، دوای ئەوەی زۆر گفتوگۆم لەگەڵدا كرد”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “گفتوگۆکان زۆر زنجیرەیی، پێموایە ئێمە تۆپی پێ بە هەمان شێوە دەبینین”.

یاریزانە فەرەنسییەکە دووپاتیكردەوە کە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی زۆرترین خولەکی یاریكردن بەدەستبهێنێت.

کۆندێ باس لە تواناكانی خۆی كرد ووتی “من یاریزانێکی تۆپی پێی دینامیکیم کە جموجوڵێكی گەورەم هەیە، هەروەها توانای دەرهێنانی تۆپەکەم بە باشی هەیە و دەتوانم توندوتۆڵ بم لە بەرگریدا”.

لە كۆتایشدا ووتی: سێڤییا تیپێکی گەورەیە، بەڵام بارسێلۆنا هەنگاوێک لە پێشەوەیە لە ژیانی وەرزشیمدا لە هەموو ئاستەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button