ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

دووبارە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەنچیلۆتی كرایەوە

یاریگا-

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا  ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند كەوا ڕاهێنەری یانەكەیان كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە كەمێك پێش ئێستا دووبارە بەیاننامەیەكی دیكەیان بڵاوكردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كەوا ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كارلۆ ئەنچیلۆتی دەرچووە و دەركەوتووە كە پشكنینەكان نەرێنین و ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە.

بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ ڕاهێنەرەكە سەفەری لەندەن دەكات و پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەیەوە دەكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button