ئه‌وروپائیسپانیا

كریستینسن پشكنینە پزیشكیەكانی لە بارسێلۆنا ئەنجامداوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ئەندریاس كریستینسن پشكنینە پزیشكیەكانی ئەنجامداوە بە مەبەستی پەیوەندیكردنی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە.

گرێبەستەكەی كریستینسن لەگەڵ چێڵسی هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو كریستینسن پشكنینە پزیشكیەكانی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجامداوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە هەفتەی ڕابردوو گرێبەستەكە كۆتایی پێهاتووە و گرێبەستەكەشی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button