ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كاسیمیرۆ: هەرگیز بیرم لەو خەونە نەدەكردەوە

یاریگا-

كارلۆس كاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بە درێسی یانەكەیەوە 300 یاری ئەنجامیداوە.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری شاختاری كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاریەكەی بەرامبەر شاختار یاری ژمارە 300ی كاسیمیرۆ بوو بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە.

لە دوای یاریەكە ناوەڕاستكارە بەڕازیلیەكە ووتی: بێگومان ئەوە ژمارەیەكی گرنگە بۆ من ، هەرگیز بیرم نەدەكردەوە و خەونیشم پێوە نەدەبینی بگەمە ئەو ژمارەیە.

كاسیمیرۆ لەگەڵ ڕیال مەدرید 300 یاری ئەنجامداوە ، لە 204 یاری براوە بووە و 50 یاری یەكسان و 46 یاری شكستیان هێناوە ، توانیویەتی 30 گۆڵ تۆمار بكات ، 83 كارتی زەردی وەرگرتووە و 2 كارتی سوور ، توانیویەتی 14 نازناو بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button