ئه‌مریکائه‌وروپا

” لیڤاندۆڤسکی لە یانەکەمان دەمێنێتەوە ”

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام بەرپرسێکی ئەو یانەیە دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

حەسەن ساڵح حەمیدزیچ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانە ئەڵمانیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپ دەڵێت ” راستیەکەتان بوێت ئەم هەواڵانە زۆر بە دواداچوونی بۆ ناکەم، لیڤا ئەم وەرزەش لەگەڵ ئێمە بەردەوام دەبێت و دواتریش گرێبەستی لەگەڵ ئێمە دەبێت، ئەو سەرکردەی تیپەکەمانە و لە دوو یاری ئەم وەرزەمان ئەوەی سەلماندووە، ئەو یاریزانێکی بە توانایە ”.

کۆتایی هەفتەی رابردوو بوو کاتێک هەواڵێک بڵاوکرایەوە گوایە لیڤا کە وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تەواو دەبێت، داوای کردووە هەر ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و یانەکەشی داوای 100 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر دەستبەرداربوونی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button