بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڵەوانێکی خولەکانی ئەوروپا هەڵوێستی خۆی لەسەر لیڤاندۆڤسکی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی کۆتا هەفتەکانی گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ بارسێلۆنا بەڕێدەکات و هێشتا هیچشتێکی فەرمی لە خودی یاریزانەکە و یانەکەشیەوە نەدرێکنراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە سەرچاوە وەرزشییەکان، بەتایبەت فلۆریان پلێتنبێرگ، ئاشکرایکرد کە یانەی پۆرتۆ خواستی جیددی هەیە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە پۆڵەندیەکە.

پۆرتۆ پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پۆرتوگالە. دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو، بەتایبەت چامپیۆنزیلگ، سوودە لە ئەزموونەکانی لیڤا وەربگرێت بۆ رکابەرایەتیکردن لەسەر نازناوەکان.

پاڵەوانێکی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا لیڤاندۆڤسکی دەوێت

لە نوێترین زانیارییدا، کە ئاندرێ ڤیاس بواسی سەرۆکی پۆرتۆ لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد؛ گواستنەوەی یاریزانە 37 ساڵیەکە بۆ یانەکەیانی بە مەحاڵ زانی و وتی

وەک دەتوانن بیهێننە پێشچاوتان؛ لە رووی داراییەوە مەحاڵە بۆ ئێمە بتوانین بیر لە لیڤاندۆسڤکی بکەینەوە.

جیا لە دەنگۆی پۆرتۆ، لە چەند رۆژی رابردوودا پی زەهاڤی بەڕێوبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا بوو بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی. دواترە ئەو بریکارە روویکردە ئیتاڵیا و دەگوترا لە هەوڵی دۆزینەوەی یانەیەکی گونجاوە بۆ یاریزانەکەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button