پاڵەوانێکی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا لیڤاندۆڤسکی دەوێت

یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی نزیک دەبێتەوە لە هەفتەکانی کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا و تا ئێستا نە یانەکە و نە خودی یاریزانەکەش ئاماژەیەکیان نەداوە بۆ یەکلاخستنەوەی بابەتەکە.
لیڤا ئێستا سەرقاڵی ئاهەنگێڕانی لالیگایە لەگەڵ هاوتیمەکانی و لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرەکەی بارسیلۆنادا، ئەستێرە پۆڵەندیەکە نەیویست بە بەڵێ یاخود نەخێر باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات.
هەرچی هانزی فلیکی راهێنەریشە، لەگەڵ ئەوەی ستایشی ئەو هێرشبەرەی کرد لەوەی هۆکارێک بووە بۆ ئەو نازناوانەی لەگەڵ یانەی جیاوزدا (بایرن میونشن و بارسێلۆنا) بەدستیهێناوە، بەڵام ئەویش بابەتەکەی دایەدەست کات و دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیاری دروست.
لە نوێترین زانیارییدا کە فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، یانەی پۆرتۆ خواستی جیددی هەیە لە گواستنەوەی لیڤا.
رۆژنامەنووسەکەی سکای ئەڵمانیا ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە لەم قۆناخەدا هیچشتێ پێشنەکەوتووە و رێککەوتنی لەسەر نەکراوە لەو بارەیەوە.
پۆرتۆ پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پۆرتوگالە و دەیەوێ وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ سوود لە ئەزموونەکانی لیڤاندۆڤسکی وەربگرێت. ئەوە بەتایبەت کە گواستنەوەی جگە لە دابینکردنی مووچەکەی، هیچ تێچوویەکی نابێت، بەوپێیە وەک یاریزانی ئازاد دەیگوازێتەوە.
لە درێژەی زانیارییەکانیدا فلۆریان نووسیویەتی چەندین ئۆفەر لەسەر مێزن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە کە ئەم هاوینە تەمەنی دەبێتە 38 ساڵ، درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا هێشتا ئەگەرێکی کراوەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا، پۆرتۆ دەیەوێ بەجیددی هەوڵ بۆ گواستنەوی بدات.
🚨🐉 Porto have very concrete interest in Robert Lewandowski. But nothing advanced or agreed at this stage.
Many offers and enquiries are on the table. An extension at FC Barcelona is still possible. Decisions remain open. However, Porto want to seriously try for the deal.… pic.twitter.com/2sU39HIa8s
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 12, 2026



