ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

هەموو ئەوەی پێوویستە بیزانیت سەبارەت بە جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان چێڵسی و ڤیاڕیال

یاریگا-

هەردوو یانەی چێلسی ئینگلیزی و ڤیاڕیالی ئیسپانی لە یاری سوپەری ئەوروپا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی چێلسی و ڤیاڕیال ڕوووبەڕووی یەك ببنەوە.

جامی سوپەری ئەوروپا چییە؟

یاریەكە لە نێوان پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و خولی ئەوروپی لەژێر سەرپەرشتی یوفادا بەڕێوە دەچێت.

یاریەكەی چێڵسی و ڤیاڕیال لە كوێ ئەنجام دەدرێت؟

یاریگای ویندسور پارك لە بلفاستی پایتەختی ئیرلەندای باكوور ئەنجام دەدرێت كە توانای ئەوەی هەیە 22 هەزار هاندەر لە خۆبگرێت ، چێڵسی بە بردنەوەی چامپیۆنسلیگ لە مانچێستەر سیتی و ڤیاڕیالیش بە بردنەوەی خولی ئەوروپی لە مانچێستەر یونایتد توانیان بگەنە ئەو قۆناغە.

ناوبژیوانی یاریەكە كێیە؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) ناوبژیوانی ڕوسی سێرجی كاراسیڤی بۆ ناوبژیوانی سەرەكی دیاریكرد و هەریەك لە ئیگۆر دیمیشكۆ و جافرلینی هاونیشتیمانی بە ناوبژیوانی دووەم و. سێیەم دیاریكران ئەلێكس كولباكوف بە ناوبژیوانی چوارەم و ماركۆ ڤێتزی ئەڵمانی بە ناوبژیوانی ڤار دەستنیشانكرا.

ئایا هاندەر ئامادەی یاریەكە دەبێت؟

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا ڕایگەیاند 13 هەزار هاندەر ئامادەی یاریەكەی چێڵسی و  ڤیاڕیال دەبن.

كام یانە زۆرترین نازناوی سوپەری ئەوروپی هەیە؟

هەریەك لە بارسێلۆنای ئیسپانی و میلانی ئیتاڵی بە بردنەوەی پێنج  جار نازناوی سوپەری ئەوروپی لە پلەی یەكەم دێن.

كام یانە هەڵگری نازناوی سوپەری ئەوروپایە؟

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كۆتا یانەیە ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە سێڤییای ئیسپانی بە ئەنجامی 2-1.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button