ئه‌وروپائیتاڵیا

بوفۆن لەگەڵ یانەیەکی وڵاتەکەی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
جیانلویجی بوفۆن، گۆڵپارێزی پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بریاریدا گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە کە دەگەرێتەوە یانەکەی پێشووی.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵیا زانیاری دەستکەوتووە گۆڵپارێزەکەی پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی یانەی پارما لەبەر بکاتەوە و پێش وازهێنان لە یاری کردن، هاوکاری ئەو یانەیە بکات بۆ گەڕانەوەیان بۆ سێریائەی. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیە ئەو گۆڵپارێزە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

بوفۆن ساڵی 1995 ریزەکانی یانە پارمای جێهێشت و پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد، هەرچەندە ساڵی 2006 ئەو کاتیش لەگەڵ خانمە پیرەکە بۆ خولی پلە دووی وڵاتەکەیان دابەزین و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button