ئیتاڵیا

بوفۆن کاتی وازهێنانی دیاری کرد

یاریگا- جیانلویجی بوفۆن کات و وەختی وازهێنانی لە یاریکردن دەستنیشان کرد.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیان، پرسیار لە گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکەی یوڤێنتوس کرا لەسەر وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ، بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “سەیرکە، لە مێشکمدا بە ڕاستی ئاماژەیەک هەیە بۆ خاڵی کۆتایی کە ئەوەش ئەوپەڕەکەی مانگی شەشی ساڵی 2023 دەبێت. ئەوە دوورترینێتێ، زۆر زۆر دووترین ئەو کاتەیە. بەڵام ئەشێ له ماوەی چوار مانگیتردا واز بهێنم.”

بوفۆن ئێستا تەمەی 43 سااڵە و، تا ئەو بەروارەشی کە بۆ وازهێنانی دیاری کردووە تەمەنی دەبێتە 44 ساڵ و پێنج مانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button